چاویارنیوز ـــ بەپێی دوایین ڕاپرسی فەرەنسا، عوسمان دێمبلی پێشەنگە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2025.
ڕاپرسیەکەی ڕێکخراوەی “ئیپسۆس بی ڤی ئەی” کە لە نێوان 6 تا 10ی حوزەیران بە بەشداری هەزار کەسی فەرەنسی ئەنجامدراوە، دەریدەخات دێمبێلی پێش ڕکابەرەکانی ترە بە ڕێژەی 44%ی دەنگەکان.
یاریزانە باڵەکەی پاریس سانجێرمان کە وەرزێکی درەوشاوەی بەسەر بردووە و نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا و جامی فەرەنسای بەدەستهێناوە، بە ڕوونی سەرنجی خەڵک و شارەزایانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
سوپرایزی سەرەکی ڕاپرسییەکە لە پلەی دووەمدایە، کە کیلیان ئێمباپێی هاونیشتمانی و هاوڕێی دێمبلێ بە 21%ی دەنگەکان یەکسانە لەگەڵ لامین یامال. ئەم دەنگانە ئەوە دەردەخەن کە گەلی فەرەنسا باوەڕیان بە توانای ئێمباپێ هەیە بۆ ئەوەی لەنێو سێ کەسدا. یەکەم بێت. هەروەها یامال توانیویەتی بە ئاستە بەرزەکانی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاڵپشتی بۆ دێمبێلێ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. کیلیان ئێمباپێی هاوڕێی ناوبراو بەدەنگێکی زۆرەوە پاڵپشتی لێ دەکات و تیری هێنری ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی ناوی دێمبلی لە پێشەنگی لیستی شەش پاڵێوراوەکەیدا داناوە.
هێنری سەبارەت بە فۆڕمی سەرنجڕاکێشی دێمبلی وتی: ئەگەر عوسمان بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بێ گومان دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.
ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ساڵی ٢٠٢٥ ڕۆژی دووشەممە لە هۆڵی شاتلێت لە پاریس بەڕێوەدەچێت و دواتر دەنگی کۆتایی دەدرێت. ئەم ڕووداوە نەک هەر توانی پێشبینییەکان پشتڕاست بکاتەوە بەڵکو دەتوانێت عوسمان دێمبلی وەک باشترین یاریزانی جیهان بناسێنێت و وەرزی نایابی ئەو یاریزانە تەواو بکات.
No Comment! Be the first one.