چاویارنیوز _ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ڕێککەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆپۆزەلی ڕێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا تورکییەکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
ڕاشیگەیاندووە: هیچ پابەندییەک نەماوە، تەنیا ماوەتەوە حکوومەتی عێراق پابەندییە ئەخلاقیی و یاساییەکانی بەرانبەر بەو ڕێککەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ناردنی مووچە کراوە جێبەجێ بکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا:
هەرێم و ناوەند ڕێککەوتوون لەسەر مووچە
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و پابەندییە ئەخلاقی و یاساییەکانی ماوە.

No Comment! Be the first one.