چاویار نیوز – بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی 230 لاپەڕەیی دادگایەکی ئەمریکا، کە نێردراوە بۆ ویلایەتی دیلاوێر، مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، براکانی خۆی، ئەندامانی بنەماڵەی بـ.ـارزانی و چەند کەسێکی دیکەی دیاری ناو پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان، ناویان لە دۆسیەیەکی دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی دادی ئەمریکا هاتووە و بە چەندین داوای یاسایی تۆمەتبارکراون، ئەو بەڵگەنامانە پرسی زۆر نهێنی لەبارەی ژیانی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی و براکانی ئاشکرا دەکات، بەتایبەت بردەنە دەرەوەی پارە و سپـ.ـیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی کڕینی موڵک و ماڵەوە لە ئەمریکا.
لە چەند بەڵگەیەکی نوێی دیکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ناوی مـ.ـەنسور بـ.ـارزانی وەک هاوکاری کەسێکی تۆمەتبار، بەناوی “جۆناسان مۆر” هاتووە، کە تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی و فێڵکردن لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و بەدەستهێنانی نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی نایاسایی و سپیـ.ـکردنەوەی پارەوە، هەروەها ساختەکاری دژ بە یاساکانی وەزارەتی جەنگ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشی نەتەوەیی.
بەپێی بەڵگەکانی ئەو دادگایە، بە تەنیا مـ.ـەنسور بـ.ـارزانی 700 ملیۆن دۆلاری سـ.ـپی کردووەتەوە، هەروەها مـ.ـەسرور بارزانی و براکانی دیکەی تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی یاسای دژەتـ.ـیرۆری ئەمریکا و سـ.ـپیکردنەوەی پارە، جگە لە مـ.ـەنسور بارزانی، هەریەکە لە سیروان بـ.ـارزانی، مەسرور بـ.ـارزانی، وەیسی بـ.ـارزانی و موکسی بارزانی ناویان لەو دۆسیەدا هاتووە و بە چەندین پرسی دیکە تۆمەتبارن.
No Comment! Be the first one.