چاویارنیوز – عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست وتی: هیچ بڕیارێکیان نییە بۆ ناردنی مووچە، لەبەر ئەوەی ئەمان (هەریم) هێشتا بڕیاریان نەداوە كە داهاتی ناوخۆ ڕادەست بكات.
تەنانەت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وەستاوە.
مەعقولە بڵێی 54 ملیار دینار داهاتم نییە؟ ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە بدەن بە من کە ڕۆژانە وەریدەگرن، هەمو مانگێک بەس بەوە 60 ملیاریش دابیندەكەم.
سەردەمێک بەس داهاتی برایم خەلیل و باشماخ و پەروێزخان 130 ملیار دینار بوو، ئێستا دەڵێن بە هەموو هەرێمی کوردستان، بە مرور و بە باج و بە گومرگ و بەو هەموو ڕسوماتانەوە 54 ملیار دینارم نییە.
چۆن دەبێت بەرپرسەکان ملیارەها دۆلاریان هەبێت، منداڵەکانیان ملیارەها دۆلاریان هەبێت، بەڵام خەزێنەی گشتی 54 ملیار دیناری تێدا نەبێت بینێرن بۆ مووچەی خەڵک؟.
No Comment! Be the first one.