چاویارنیوز ـــ سەرجەم شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی مێژووییدا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی تۆپی پێی ئیسرائیلیان کرد.
بەیاننامە بێ وێنەیەی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەرجەم شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی تۆپی پێی ئیسرائیل بە نێوی، “پێویستە دەستبەجێ فیفا و یوفا ئیسرائیل ڕابگرن”، بڵاو بووەتەوە.
ئەمە یەکەمجارە نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەک لەبارەی ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە.
پێشتر تاکە ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیاری کردبوو کە تیپە وەرزشییەکانی ئیسرائیل لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان قەدەغە بکرێن، بەڵام ئەمجارە سەرجەم شارەزایان بەیاننامەیەکیان وەک هەڵوێستی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە.
شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ڕێکخراوە وەرزشییەکان لەوانە فیفا و یوفا نابێ چاویان لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ دابخەن، بە تایبەت کاتێک پلاتفۆرمەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی جینۆساید بەکاردێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێداگری دەکات کە فیفا واز لە شەرعیەتدان بە پێشێلکارییە ئاشکراکانی مافی مرۆڤ بهێنێت و “هەنگاوێک بەرەو وەستاندنی ئەم جینۆسایدە بنێت بە ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل.”
No Comment! Be the first one.