چاویارنیوز _ میدیای یەکێتی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە له به‌غداد رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی کە حکومەتی فیدراڵ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دەریکردووە، بەهۆی ئەو خەمخۆری و هەموو سەردانەی پێشووی سه‌رۆک بافڵ جه‌لال تاڵهبانییهوە بووە بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، هەردوولا لەکۆبوونەوەکاندا پێداگربوون لەسەر لێكتێگه‌یشتن و کۆبوونەوەکان ئه‌نجامێكی ئه‌رێنییان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە، ئەگەرچی ئەوکاتە شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە نەکەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگریکرد له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سەرۆک بافڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ئێستاشدا، به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ركراون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیای یەکێتی لەسەر جێدەستی سەرۆکی حزبەکەیان بەسەر ئەم ڕێککەوتننانەوە بڵاویدەکەنەوە، رۆژی 15ـی 7ـی 2025، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێک چووەتە به‌غدا و ڕاستەوخۆ لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه و له كۆبوونهوهیەکی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیشدا، كه دوو رۆژ دوای سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بەڕێوەچووە، سودانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی کردووە سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد.
میدیای یەکێتی:
هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بووەهۆی ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، ناردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه، دەرئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگهیشتنهیه كه پێشتر له‌نێوان سه‌رۆك بافڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاته‌ئاراوه.

No Comment! Be the first one.