چاویارنیوز _ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە چاویارنیوزی راگەیاند: یەکێتی سەرقافڵەی شۆڕشی نوێیە، ئەمڕۆ لەسایەی سەرۆک و سەرکردایەتییەکی نوێدا، بەهێز و خاوەن بڕیاری دیپلۆماسییەکانی خۆیەتی.
وتیشی، ئێستا یەکێتی پەیوەندییە گشتییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پتەوترکردنی.
لە راگەیەنراوێکیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە، قوباد تاڵەبانی دەڵێت “یەکێتی لە بەغدا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا ئەو هێزەیە هەمووان بە رێزەوە حیساب بۆ هەڵوێست و سیاسەتەکانی دەکەن. هاوپەیمانی بەهێزی هەیە و بە سیاسەتی ژیرانە و حەکیمانە لە قورسترین قەیرانەکاندا و سەخت ترین ساتەوەختەکاندا دەرگا بەڕووی چارەسەردا دەکاتەوە”.
ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە
پەنجا و یەک ساڵ پێش ئەمڕۆ و لەدوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا. کەناڵەکانی ئەو حزبەش بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ١ی مانگی ٦، ئەندامان و لایەنگرانیان، یادی ئەو حزبە مێژووییە دەکەنەوە و چالاکی جۆربەجۆر ئەنجام دەدەن
No Comment! Be the first one.