چاویارنیوز – دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ واڵ ستریت جۆرناڵ وتی: بەمزووانە بەیاننامەیەک بڵاودەکەمەوە کە تێیدا پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پشتڕاست دەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: ڕەنگە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرین.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: حەزم لە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نییە.
وێڕای ئاماژە بەوەش دا ئێران تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، وتی: ڕێککەوتنەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەلایەن خۆم یان “ڤانس”ی جێگرمەوە واژۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا: ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بریتین لە: پابەندبوونی ئێران بە دەستنەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز.
زیاتر وتی: کە بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە دوای مانگێک یان دوو مانگی تر دەستمان بە ماددە ئەتۆمییەکان دەگات
No Comment! Be the first one.