چاویارنیوز – كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات و باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرا و وەزیرە کوردەکان نەیان توانی باسی کەن لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران.
ئێستا هیوا هەیە کە پێش گەشتی وەفدی حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا تا ڕۆژی دوو شەممە بەغدا مووچەی هەرێم بنێرێت و بایی 120 ملیار دینار داهات لە هەرێم وەر بگرێت بە کاش یان بە لێبڕین و مەقاسە لە بەشە مووچەی هەرێم.
ئەمەش لە کاتێک دایە چاوگێک ڕایگەیاند حکومەتی عێراق 120 ملیار دینار لە پارەی مووچەی هەرێم دەبڕێت و بەمەقاسە دەینێرێت.
ڕاشیگەیاند کە بەغدا بۆ ناردنی موچەی مانگی شەش بۆ هەرێم مەرجی هەیە. بەغدا بە شاندی هەرێم وتووە یان 120 ملیارەکە هەمووی ڕەوانە بکەن یاخود موچەی هەرێم ڕەوانە دەکەین و داهاتی ناوخۆی لێ دەبڕین.
No Comment! Be the first one.