چاویارنیوز _ كاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت: داتاکانی حکومەت لە رواڵەتدا جێی دڵخۆشین، بەڵام لەواقیعدا وانیین، تەنانەت بەپێی راپۆرتی داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی بێت، دەردەکەوێت کە ئەو داتایانە زۆر لە یەکترەوە دوورن و ناڕاستن.
باس لەوە دەکات، حکومەت بانگەشەی ئەوەدەکات کە 328 ملیار دیناری بۆ رێگاوبان و پردەکانی هەڵەبجە تەرخانکردووە، بەڵام کۆی پرۆژە ستراتیژی و ناوخۆییەکانی ئەو پارێزگایە ناگاتە 150 ملیار دینار.
رایگەیاندووە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی حکومەت، جیاکارییەکی گەورە لە نێوان ناوچەکاندا هەیە؛ بەشێوەیەک %66ی بودجە بۆ (هەولێر، دهۆک، سۆران، و زاخۆ) تەرخانکراوە، لە کاتێکدا بۆ (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، و ڕاپەڕین) تەنها %33ی بودجە دابینکراوە.
حکومەت جیاوازی گەورەی لەنێوان شارەکانی زۆنی سەوز و زەرددا کردووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو باس لەوە دەکات، جیاکارییەکی گەورە لەلایەن حکومەتەوە دەکرێت لە نێوان ناوچەکاندا
No Comment! Be the first one.