چاویارنیوز _ تەنها لە سنووری زاخۆدا لە باشووری کوردستان، 21 گوند لەلایەن چەندرمەکانی تورکیاوە داگیرکراوە و ناهێڵن دانیشتووانەکەی سەردانی گوندەکانیان بکەنەوە.
بەپێی لێدوانی خەڵکی ئەو گوندانە، سەربازە تورکەکان پێیانڕاگەیاندوون، ئەم گوندانە خاکی ئێمەن و بۆتان نییە داوای بکەنەوە.
ئەو هاووڵاتییانە دەڵێن: ئەوەی دەوڵاتی تورکیا بەرامبەر گوندنشینەکانی زاخۆ دەیکات لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆیان رەخساوە و حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی بۆ ئەو داگیرکارییە نییە.
پێشتریش نوێنەری رێکخراوی (CPT) ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردبوو، تورکیا ناهێڵێت هاووڵاتیانی گوندنشین لە زاخۆ بچنەوەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو گوندانەدا.
گوندنشینان رووی دەمیان لە پارتیی دیموکراتی کوردستانە و بەهۆکاری پێشێلکارییەکانی تورکیای دەزانن.
تورکیا رێگری لە گوندنشینانی زاخۆ دەکات و پارتی بێدەنگە
دوای ئەوەی هاووڵاتیانی 21 گوندی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە رێگرییان لێکرا بچنەوە گوندەکانیان، هاووڵاتیان پێیانوایە ئەو هەنگاوە بۆ تورکیا رەخسێنراوە
No Comment! Be the first one.