د. موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی دژایەتیی خۆی بۆ بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و دابەزاندنی بەهای دینار دەربڕی و بڕیارەکەی بە “هەڵەیەکی گەورە” وەسف کرد کە زیانی قەرەبوونەکراو بە بژێویی ژیانی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی دەگەیەنێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوە کرد، وێڕای دەرککردن بەو قەیران و کێشە دارایی و نەختینەییانەی بەرۆکی وڵاتیان گرتووە، بەڵام دەبوو حکومەت لە جیاتی خستنەسەر شانی خەڵک، پەنای بۆ گێڕانەوەی ئەو دەیان ملیۆن دۆلارە ببردایە کە ڕۆژانە لە کەرتەکانی نەوت، کارەبا و دەروازە سنوورییەکان بە بەرچاوی هەموانەوە تاڵان دەکرێن و بەهەدەردەدرێن.
هەروەها ڕەخنەی لە شێوازی دەرکردنی بڕیارەکە گرت و ڕایگەیاند کە بەبێ پێشبینی و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شۆکێکی دارایی لە بازاڕ و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، د. موسەننا ئەمین جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە هەر هەوڵ و هەنگاوێکی یاسایی و پەرلەمانی دەکەن بۆ پاشگەزبوونەوە و ڕاستکردنەوەی ئەم بڕیارە، بە ئامانجی پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی و ماف و بژێویی هاووڵاتییان.
د. موسەننا ئەمین:
بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و شکاندنی بەهای دینارهەڵەیەکی گەورەیە
دەبوو حکومەت لە جیاتی خستنەسەر شانی خەڵک، پەنای بۆ گێڕانەوەی ئەو دەیان ملیۆن دۆلارە ببردایە کە ڕۆژانە لە کەرتەکانی نەوت، کارەبا و دەروازە سنوورییەکان بە بەرچاوی هەموانەوە تاڵان دەکرێن و بەهەدەردەدرێن.
No Comment! Be the first one.