چاویار نیوز – عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری کۆریای باشوور، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە واشنتن و تەلئەبیب بەرپرسیاری یەکەمی ئەو ئاڵۆزی و شەڕانەن کە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستیان پێکردووە. عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە هەر کاردانەوەیەک هەبێت، دەرەنجامی سیاسەتی “دەستدرێژکارانە”ی ئەو دوو وڵاتەیە.
عێراقچی: کردنەوەی گەرووی هورمز لەژێر سێبەری گەمارۆکاندا مەحاڵە
لە کاتێکدا هەوڵەکانی پاکستان بۆ نزیککردنەوەی تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد ڕووبەڕووی نادیاری بووەتەوە، بەرپرسانی باڵای ئێران هۆشداریی توند دەدەن و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی شەڕەکە دەخەنە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل.
No Comment! Be the first one.