چاویارنیوز – عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردەی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، پەردەی لەسەر ڕاستیی کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵدایەوە و ڕایگەیاند کە «فارس بریفکانی» کاتێک زانیویەتی ئەم پۆستە مووچە، شایستەی دارایی و ئیمتیازاتی تایبەتی تێدا نییە، دەستبەجێ لێی کشاوەتەوە.
ئەم ئاشکراکردنە جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینە و بەرژەوەندخوازانەی نوێنەرانی بنەماڵەی بارزانی لە بەغدا نیشان دەدات؛ کاربەدەستانێک کە نەک بۆ خزمەت و مافی خەڵک، بەڵکوو تەنیا بۆ دەستکەوتنی پلەوپایە و ئیمتیازاتی مادی و تاڵانکردنی بودجە بەرەو بەغدا دەچن و هەر کاتێک پۆستێک دەسکەوتی شەخسی و دارایی بۆیان تێدا نەبێت، لێی هەڵدێن.
No Comment! Be the first one.