چاویارنیوز – محەمەد سەمعان ئاغا، وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی عێراق و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، ڕایگەیاند کە پۆستی وەزارەتەکەیان نوێنەرایەتیی سەرجەم تورکمانەکان و جوگرافیای تورکمانئەلی دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک، محەمەد سەمعان ئاغا دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و کەسایەتییەکی تورکمان پۆستەکەی بۆ ماوەیەک دەگرێتە ئەستۆ پێش ئەوەی لە قۆناغی دواتردا بدرێتە پێکهاتەی عەرەب.
No Comment! Be the first one.