چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایەکی لایەنی ئێرانی پەسەند کرد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی درۆن لەنزیک سنووری نێوان عیراق و ئێران.ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پشتڕاستیکردۆتەوە، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی (تەیب)ی سنووری لە پارێزگای میسان سەکۆی هەڵدانی ئەو درۆنانەیان دۆزیوەتەوە کە شەوی ڕابردوو ئاراستەی سعودییە کرابوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، شوێنی هەڵدانەکە لە نزیک ڕووباری ‘دویریج’ بووە کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق و ئـ.ـێران و لە ئێستادا ناوچەکە بەهۆی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر، داخراوە.
No Comment! Be the first one.