چاویارنیوز – پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ نهێنی ڕێککەوتنی هەر پێنج حیزبەکە ‘یەکێتیی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ و ڕەوتی هەڵوێست’ بۆ بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ، نوێنەرانی هەر پێنج حیزبەکە لەگەڵ نوری مالیکی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوە.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق پەردەی لەسەر ڕێککەوتنی هەر پێنج حیزبەکە هەڵماڵیی و ڕایگەیاند، پێشتر هەر پێنج فراکسیۆن کۆبوونەوەمان کردووە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتووین بە ئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانمان، کە ژمارەمان (٣٠) کورسی پەرلەمانییە و نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەین لە بەغدا.
کاوە عەبدولقادر، ڕوونیکردەوە کە یەکێک لە خاڵەکانیش ئەوە بووە، کە پێکەوە سەردانی و گفتوگۆ کردن بووە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بە وەرەقەیەکی هاوبەش ‘ئیتر بۆ دوای کۆبوونەوە دێن ڕوونکردنەوەی ناڕاست دەدەن و خەڵک چەواشە دەکەن’.
ڕێککەوتنی پێنج حیزبی کوردستانی بۆ بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێی عێراق
پێشتر هەر پێنج فراکسیۆن کۆبوونەوەمان کردووە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتووین بە ئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانمان، کە ژمارەمان (٣٠) کورسی پەرلەمانییە و نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەین لە بەغدا.
No Comment! Be the first one.