ئەمڕۆ زەیدی دەگاتە تورکیا
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ عەلی زەیدی بگاتە تورکیا و چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدات
ئامێدی و فەیاز جەخت لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەکەنەوە
"لە دیداری نێوانیاندا، تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشیی وڵات و پێشهاتە هەرێمییەکان کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە، لەگەڵ کارکردن بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دامركاندنەوەی قەیرانەکان".
دزییەکی سەیر لە عێراق
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بانکێک لە دیوانییە تاڵان کراوە و تەواوی پارەکەی دزراوە
سبەینێ زەیدی دەگاتە تورکیا
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا کات و لەوێشەوە روودەکاتە سعودیە
عێراق بۆ هەناردەی نەوت روو لە سوریا دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، وەزارەتی نەوت دەتوانێت رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی وزەی سوریا بکات سەبارەت بە دامەزراندنی پرۆژەیەکی بۆری کە بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق بە بازاڕەکانی هەناردەکردنی جیهانی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە ببەستێتەوە
بەبێ ئاگاداری کەس، پارێزپەندی لەژمارەیەک پەرلەمانتار وەرگیرایەوە
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نەبوون و گلەییان لە سەرۆكی پەرلەمان و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری هەیە