چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدەوە، بۆ هەمەچەشنکردنی رێڕەوی هەناردەکردنی نەوتی خاو و رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر دەسەڵاتدان بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی وزەی سوریا سەبارەت بە دامەزراندنی رۆژەیەکی بۆری کە بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق بە بازاڕەکانی هەناردەکردنی جیهانی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە ببەستێتەوە.
راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە وەزیری نەوت داوە کە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی (CONOCPHILLIPS, TI CAPITAL, NOVATER) ئیمزابکات سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی توانای گەڕان و پەرەپێدان لە کێڵگەی عوکازرۆژئاوای عیراق و ناوچەکانی دەوروبەری.
No Comment! Be the first one.