داوای یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان دەكرێت
شیعەكانی عێراق خاوەن پرۆژەی “چوارچێوەی هەماهەنگی”ن، سوننەكانیش لەهاوپەیمانییەکدا خۆیان کۆکردۆتەوەو ناویانلێناوە “ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی”، بەڵام ئەوەی ماڵێکی لێکترازاوی هەیە کوردە کە ئەوەندەی شەڕی پۆست دەکەن لە عێراق ئەوەندە هەوڵی مافەکانی کورد نادەن.
تەنها کورد بە پەرتەوازەیی ماوەتەوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: سەرکردە سیاسیە براوەکانی سوننە، پێکەوە کۆبوونەوە و سەرەنجام یەکیانگرت لەچوارچێوەی ئەنجومەنێک بەناوی ئەنجومەنی سیاسیی سونە. ڕاشیگەیاندووە، ئەو سەرکردانەی سوننە هیچ نەما لەقسەی ناشرین و سوکایەتی وتاوانبارکردنی یەکتر نەیڵێن بەیەکتر، بەڵام دواجار یەکیانگرت.
سهردانهكهی نوری مالیكی بۆ ههولێر سهركهوتوونهبووه
رۆژنامهی شهرقولئهوسهت باس لە ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دەکات بۆ هەولێر و پێیوابووە ئەو سەردانە سەرکەوتوو نەبووە.
سوننەکان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
لە هەوڵێکی نوێدا هێز و لایەنە سونییەکانی عێراق بەرەیەکی فراوانیان پێکهێنا و خۆیان ئامادەدەکەن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کابینەی نوێی حکومەت.
سودانی و مالیکی دەچنە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، حزبی دەعوە نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کاندید کرد، بەڵام هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانیش لای خۆیانەوە محەمەد شیاع سودانی_یان بۆ هەمان پۆست کاندید کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی سەرۆک وەزیران ڕادەگەیەنێت
بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکی هاوپەیمانیی واست چوارچێوەی هەماهەنگی لە کەمترین ماوەدا ناوی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکەن و ماوەیەکی زۆریشە کاریان لەسەر ئەوە کردووە.