چاویارنیوز _ دادوەر سەعد لامی سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق ڕایگەیاند کە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ لە سێدارەدانە (عەجاج ئەحمەد حەردان) لەسەر بنەمای سکاڵای ٢٢٧ کەس و بوونی ١٠٦٨ قوربانی بووە، کە ڕووبەڕووی کوشتن، ئەشکەنجە و بێسەروشوێنکردن بوونەتەوە. دادگای پێداچوونەوەش بە فەرمی سزاکەی پەسەند کردووە.
سەعد لامی وتیشى، عەجاج خۆی دانی بەوەدا ناوە کە زیاتر لە سێ هەزار کوردی لەو زیندانەدا دەستبەسەر کردووە، کە تا ئێستاش چارەنووسی بەشێکی زۆریان نادیارە و ئەم بڕیارەش دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری هات.
عەجاج دانی بە تاوانە گەورەکەدا ناوە
گەورە تاوانبار عەجاج، دانی بەوەدا ناوە کە ژمارەیەکی زۆر کوردی لە نوگرەسەلمان کوشتووە و دەستی هەیە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا
No Comment! Be the first one.