کاروان یاروەیس:
پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، ڕوونیشە لەناو کورددا هی یەکێتییە.
مارک ساڤایا:
ئەمریکا ڕێگە بە دەستتێوەردانی دەرەکی لەحکومەتی نوێی عێراقدا نادات
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لەیەکەم لێدوانیدا لەبارەی فۆرمی حکومەت و کابینەی شەشەمی عێراقەوە دەڵێت: هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا لەلایەن ئەمریکاوە رێگەپێدراونییە.
عەممان و عێراق ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکرد
سەڵتەنەتی عەممانی، بڕیارێکی پەسەندکرد کە هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، تایبەت و خزمەتگوزاری لەنێوان خۆیان و عێراقدا هەڵدەگرێت.
مەرجەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆی چڕ هەیە لەسەر دیاریکردنی کەسێکی نوێ بۆ سەرۆک وەزیران، بەڵام چوارچێوەکە چوار مەرج دادەنێت بۆ ئەو کەسەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، وەردەگرێت.
ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن بەرزبووەتەوە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراون بەرزبووەتەوە بۆ 80 تانە و تۆمارکردنی تانەش ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت.
بەگەڕانەوەی وەزیری دارایی مووچەی مانگی نۆ دێت
بەپێی لێدوانێکی فوئاد حسێن جێگرى سهرۆك وهزیرانى عێراق، ڕایگەیاندووە، لهکاتی گەڕانەوەی وهزیرى دارایی له ههرێم، مووچهى مانگى 9ى مووچهخۆران و فهرمانبهرانى ههرێم ڕهوانه دهكات.