چاویارنیوز _ بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکراونەتەوە، شەوی رابردوو وەفدێکی حکومەتی هەرێم چووتە بەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی و کەمکردنەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەڵام فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بە بەرپرسانی کوردی وتووە: خەرجکردنی مووچە پەیوەست نییە بە گفتوگۆکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمەوە.
ئەم گفتوگۆیانە لە کاتێکدایە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندووە کە ناتوانن بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ بەغداد، فالح ساری وەزیری دارایی عێراقیش دەڵێت: ناتوانین ئەو پارەیە کەمبکەینەوە چونکە پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە.
بەغدا داهاتی نانەوتی هەرێم کەمناکاتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، پێدەچێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە بۆ ناوەڕاستی هەفتەی دەهاتوو دوابکەوێت
No Comment! Be the first one.