زیاتر لە 288 هەزار دەنگ پووچەڵ بووە
بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکان، ئەوە ئاشکرادەکات کە لە هەرێم زیاتر لە 288 هەزار دەنگی پووچەل هەبووە و زۆرترینیان لە سلێمانی تۆمارکراوە.
سودانی پیرۆزبایی لە یەکگرتوو دەکات
دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات.
دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە پڕ بوو لە کارتی دەنگدان
ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە ژمارەیەک کارتی دەنگدانی پێبووە کە ویستوویەتی بەشێوەی نایاسایی بەکاریبهێنێت.
سەرۆک کۆمار وتارێکی ئاراستەی گەلی عێراق کرد
سەرۆک کۆمار وتارێک پێشکەش بە گەلی عێراق دەکات و جەخت دەکاتەوە کە بەشدارییەکی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا تاکە ڕێگامانە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و پەرەپێدانی سیستەمی سیاسیمان.
چەند زانیارییەک لەسەر دەنگدانی تایبەت
بەرپرسێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەرێم دەڵێت: ڕێژەی بەشداریی دەنگدار لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتۆتە ٩٨٪ ، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە.
سودانی داوایەک لەدەنگداری هەرێم دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کردووە، داوادەکات، بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.