چاویارنیوز _ فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بە فەرمی دەستنیشانکردنی “سێرگن یالچین”ی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
ڕاهێنەرە تەمەن 53 ساڵەکە بڕیارە بە گرێبەستێکی چوار ساڵە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا بگرێتە ئەستۆ و جێگەی ڤینسنزۆ مۆنتێلا بگرێتەوە هەمان ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە کە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
یاڵچین یەکێکە لەو کەسایەتییە ناسراوانەی تۆپی پێی تورکیا کە هەم وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر ڕێزلێنانی گرنگی بەدەستهێناوە. لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا 37 جار درێسی هەڵبژاردەی تورکیای لەبەر کردووە و هەروەها لە کێبڕکێکانی یۆرۆی 1996 و یۆرۆی 2000 ئامادە بووە. هەروەها ئەزموونی یاریکردنی بۆ یانە دیارەکانی وەک بێشیکتاش، فەنرباخچە، گالاتاسەرای و ترابزۆنسپۆر هەیە.
گرنگترین دەستکەوتی ژیانی ڕاهێنەرایەتی یاڵچین دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2020-2021، کە لەگەڵ بێشیکتاش توانی نازناوی خولی سوپەری تورکیا و جامی تورکیا بەدەستبهێنێت. بەم سەرکەوتنە بووە یەکەم کەس لە مێژووی بێشیکتاشدا کە هەم وەک یاریزان و هەم وەک ڕاهێنەر ئەزموونی پاڵەوانێتی خولی تورکیا بکات.
دەستبەکاربوونی یاڵچین لە دۆخێکدا بوو کە هەڵبژاردەی تورکیا قۆناغێکی سەختی تێپەڕاندووە. دوای ئەوەی تیپەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 دوورکەوتەوە، هەروەها لە چوار یاری یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپادا دۆڕا، کە هەر ئەمەش بووە هۆی کۆتایی هاتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ مۆنتێلا.
ئێستا یاڵچین لە ئەرکێکدایە بۆ گەڕانەوەی هەڵبژاردەی تورکیا بۆ سەرکەوتن و بەکارهێنانی ئەزموونی خۆی لە تۆپی پێی یانەکاندا بۆ باشترکردنی بارودۆخی تیپەکە. گرێبەستە چوار ساڵەکەی دەریدەخات کە فیدراسیۆنی تورکیا بەدوای پلانێکی درێژخایەندا دەگەڕێت بۆ داهاتووی تۆپی پێی نیشتمانی لەو وڵاتە.
No Comment! Be the first one.