چاویارنیوز _ هاوڕێ تۆفیق بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار باس لەوە دەکات، بەهۆی جیاوازیی بۆچوونەکانی هێزە کوردستانییەکانەوە، سەبارەت بە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا، تا ئێستا هیچ مادەیەک بەشێوەی کۆتایی لەسەر هەرێم لەناو یاسای بودجەدا نەنووسراوە.
وتیشی، حکومەتی عێراق دەیەوێت هەرێم پابەندبکات بە رادەستکردنی بڕی (٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ کۆمپانیای سۆمۆی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بەڵام هەرێم بەم داوایە رازیی نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەیەکی تازە سەریهەڵداوە، ئەویش پێناسەی گومرگ و داهاتی نانەوتیی هەرێمە. عێراق پۆلێنی خۆی هەیە بۆ داهاتی نانەوتی، بەگوێرەی ئەو پۆلێنە هەرێم ،نەک رێژەی ٪٥٠ی نادات، بەڵکو لە ٪٢٠ تێپەڕ ناکات.
جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەبری لیژنە و لیژنەکاری، پێشنیازدەکرێت کاربەدەستێکی باڵا لەگەڵ خودی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دابنیشێت و کاغەزێکی چارەسەر پێشکەش بکات، چونکە موزایەدەی ناو ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران، نەک تەنها چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتریان دەکات.
No Comment! Be the first one.