چاویارنیوز _ محەمەد ساڵح رۆژنامەنووس دەڵێت:
من بۆخۆم شایەتم و لە کاک قوبادم پرسی تۆ کە جێگری سەرۆکی حکومەتیت ( سەردەمی حکومەتەکەی کاک نێچیرڤان ) بۆ دەستبەرداری هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتت ڕەتکردەوە و هەموویت دایەوە بە سەرۆکی حکومەت ؟ ، زۆر بە سادەیی وتی : من دەمەوێت هەرێم یەک حکومەت و یەک سەرۆکی هەبێت لە زاخۆوە تا کفری ! .
ئەمە نییەتی یەکێتی بوو ، بەڵام بە داخەوە ، ئەم پەرۆشییەی یەکێتی بۆ یەکبوونی کورد و حکومەت و هەرێم قۆسترایەوە بۆ تاکڕەوی و لە کابینەی نۆیەمدا گەیشتە لوتکەی تاکڕەوی و خۆسەپاندن و جیاکاری .
دەنووسێت، یەکێتی نەیوتووە بۆیە حکومەتم دەوێت تا منیش ئەزموونی تاکڕەوی و خۆسەپاندن دووبارە بکەمەوە ، بەڵکو ڕژدە لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بەم مۆدێلی حوکمڕانییە جیاکارییە بهێنێت کە ساڵانێکی زۆرە خەڵکی تووشی نەهامەتی و نەداری و بێزاری کردووە .
باس لەوە دەکات، لەم ڕۆژانەدا کاک مەسعود دێتە سلێمانی ، یاخوا بەخێربێت و کوردستان و سلێمانیش هی هەموو کوردە و کەس ناتوانێت بڵێت مەیە، بەڵام نابێت سەردانێک و چەپکە گوڵدانانێک، ئەگەر لەسەر مەزاری ڕابەری ڕۆحیی مام جەلالیش بێت، بەرامبەرەکەی دەستبەرداربوون و سازشکردنی یەکێتی بێت لە بڕوا و مەبدەئی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی و کۆتایهێنان بە تاکڕەوێتی و خۆ سەپاندن !.
ناو و ناوبانگی قەوارەی هەرێم لە ژێر پرسیار و تاقیکردنەوەی گەورە دایە ، هەزاران کەس کوڕی خۆی کردە قوربانی بۆ دروستبوونی ئەم قەوارەیە ، ئێستا ناکرێت لەبەر خاتری کوڕی فڵان و فیسار ئەم قەوارە ئازیزە بکرێت بە قوربانی !!.
ئایا یەکێتی دەستبەرداری داواکانی دەبێت بۆ پارتی
پانزە ساڵ زیاترە حکومەت لای پارتییە، یەکێتی هەمیشە وتوویەتی قەیدی ناکات، گرنگ ئەوەیە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکرێت.
No Comment! Be the first one.