چاویارنیوز _ د. ئومێد عەلی بەڕێوەبەری پێشووی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ستیکەری سەر دەرمانەکان دەگۆڕێت و یەک دەرمان لە بەغداد بە 86 هەزارە و لە هەرێمیش بە 163 هەزارە، واتا نرخی هەمان دەرمان لای حکومەتی هەرێم کراوە بە دووهێندە.
ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی هەرێم دەرمان بۆ سلێمانی نانێرێت، ئەگەر بەغداد دەرمانمان بۆ نەنێرێت، دەبێت نەخۆشخانەکانمان دابخەین.
وتیشی، حکومەتی هەرێم باجی لەسەر مەشروب و جگەرە نانەناوە و بازرگانی ئازادی پێوەدەکرێت، بەڵام باج لەسەر دەرمان دانراوە.
بەغداد دەرمان نەنێرێت، دەبێت نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابخەین
دکتۆرێک کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیشە، باس لەوەدەکات، کە ئەگەر بەغداد دەرمان نەنێرێت، ئەوا دەبێت نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابخرێن.
No Comment! Be the first one.