چاویارنیوز – كاره‌باى 24 كاتژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى بۆ دروستبووه و حكومه‌ت په‌نا بۆ مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌باته‌وه.
له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، “پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، تا كۆتایی ساڵی 2026، زیاتر لە 7 هەزار مۆلیدە بكوژێندرێتەوە و ژینگەی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكی بەرچاو بەخۆیەوە ده‌بینێت”.
لە هەرێمی کوردستان، کێشە بۆ کارەبای 24 کاتژمێریی دروستبووە و لە بەشێکی شارەکان موەلیدەکان کارناکەن، بەڵام لە پارێزگای هەولێر بڕیاردراوە هەموو موەلیدەکان کاربکەن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای موەلیدەکان لە هەولێر دەڵێ، بۆ هەر ئەمپێرێک 5750 دینار وەردەگیرێ. ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، دوای کۆبوونەوەیەک بڕیاریان داوه تەواوی موەلیدەکان لەنێو شار، قەزا و ناحیەکان لە نەبوونی کارەبادا کارپێبکەن.
No Comment! Be the first one.