چاویارنیوز _ د. ڕێبوار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو ژمارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێداویستییە دارایی و سووتەمەنییەکان لەبەغدا داوای دەکات “زێدەڕۆیی زۆری تێدایە و لۆژیکی نییە”. دەشڵێت ئەمە “رێگەیەکە بۆ رێکنەکەوتن”.
باس لەوە دەکات، هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی داوەتەوە و پێداویستییەکانی بۆ بودجەی 2027 ناردووە. هەولێر داوای نزیکەی 29 تریلیۆن دینار لە بودجەی 2027 دەکات، داواکارییەکە بە جۆرێکە زیاتر لە 23.5 تریلیۆن دینار بۆ مووچە و پلەبەرزکردنەوە تەرخان بکرێت و پێشنیاز کراوە 5.5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکان خەرج بکرێت.
د. رێبوار کەریم، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بۆ بودجەی ساڵی 2027 لۆژیکی نین و جێبەجێکردنیان ئەستەمە. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد داواکردنی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری مانگانە ئەستەمە، لە کاتێکدایە “رۆحمان دەردەچێت تاوەکو 840 ملیار دینارمان بۆ دێت.”
د. رێبوار کەریم دەڵێت: “ئەو ژمارەی داواکراوە رێژەیەکی زۆر زیادەڕۆیی تێدایە، هیچ واقیعبینییەکی تێدا نییە.” ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە زیادکردنی ژمارەکان بەو شێوەیە “رێگایەکە بۆ رێکنەکەوتن و لەکۆڵخۆکردنەوە.”
No Comment! Be the first one.