چاویارنیوز _ د. لەتیف شێخ مستەفا یاساناس و ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمان ئاماژە بەوە دەکات، کیژە تورکومانێک لەناو جەرگەی هەولێر، دوو پەنجەی نەگریس و رەگەزپەرستی وەک دروشمی گورگە بۆرەکان (پیسەکان) بەرزدەکاتەوە کە لەراستیدا بە پلەی یەکەم ئەو دروشمە رەگەزپەرستییە دژی کوردە، هەر ئەم حەفتەیە لە یاریگادا دژی هاندەرانی کوردی ئامەدسپۆر بەرزیان کردەوە،
کەچی دەسەڵات لە هەولێر خۆی لێ گێلکردووە و گوێی ناداتێ.
باس لەوە دەکات، لەکاتێکدا ئەگەر کوردێک نەک نیشانەیەکی رەگەز پەرستی، بەڵکو هیما یان نیشانەیەکی یاسایی و دەستوریش لە تورکیا یان تەنانەت لە ئیستادا لە کەرکوک و شارەکانی تر بەرز بکاتەوە، لێی بێدەنگ نابن و دەیکەن بە رۆژی حەشر دژی کورد، بەڵام ئەگەر کوڕ یان کچە کوردێک هیمایەک یان قسەیەک یان دروشمێک دژی خێڵ یان بنەماڵەی دەسەڵاتدار بەرزبکاتەوە، ۲٤ سەعاتی بەسەردا تێناپەڕێت دەیدۆزنەوە و دەسگیری دەکەن و لەکونەڕەشی دەئاخنن، یان رادیۆی پێ تۆماردەکەن، یان چارەنووسی بەنەزانراوی دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، دەسەڵاتی کوردی، پێچەوانەی ئەوەیی کە بانگەشەی بۆدەکات، نەدەسەڵاتێکی نەتەوەییە و نەنیشتمانی، بەڵکو دەسەڵاتێکی خێڵ و بنەماڵەییە، چونکە لەبەرامبەر سوکایەتیکردن بە رەمزە نیشتمانی و نەتەوەییەکان فزەی لێوەنایەت، بەڵام بەرامبەر بە سیمبولە خێڵی و بنەماڵەییەکان چی لەدەست بیت دەیکات دژی کوردی هەژاری خێر لە دەسەڵاتی کوردی نەدیو.
No Comment! Be the first one.