چاویارنیوز _ بارزان شێروانی برای ڕۆژنامەنووس (شێروان شێروانی) کە چەندین ساڵە بەبێ تاوان زیندانیکراوە دەڵێت «تائێستا گۆڕانکاریی لە دۆسێی شێروان شێروانیدا نەهاتۆتە ئاراوە، و پارتی نایەوێت براکەمان ئازادبکات».
رایگەیاند، هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵاممان ناداتەوە، ئێمە ماوەیەک پێش جەژنی قوربان لە رێگەی پارێزەرەکەی شیروانەوە نامەمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵام دۆخەکە وەک خۆیەتی و هیچ ئاسۆیەک نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی شێروان بۆ ماوەیەکی زۆر مانگی لە خواردن گرتبوو، دۆخی تەندروستی تێکچوو، بەڵام پاش جەژنی قوربان مانگرتنەکەی شکاند و ئێستا تەندروستی باشترە.
پارتی نایەوێت شێروان شێروانی ئازادبکات
بەپێی زانیارییەکان هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دۆسێی شیروان شیروانی رووینەداوە و پارتی نایەوێت ئەو رۆژنامەنووسە ئازادبکات
No Comment! Be the first one.