چاویارنیوز _ نێوەندگیرەکان بێهیوابوون و تائێستا یەکێتی و پارتی لەسەر هیچ بنەما و خاڵێک لەیەکتر نزیکنەبوونەتەوە و هەردووکیان پێداگرن لەسەر داواکانی خۆیان.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی پێداگرە لەسەر نیوەی حکومەت و بە پارتی راگەیاندووە، چیتر باڵادەستی پارتی لەحکومەت و هەرێم کۆتایی هاتووە و ئەوەی ئێستا هەیە ئەمری واقیعە و دەبێت قبوڵی بکەن.
میدیاکانیش باس لەوەدەکەن، هەموو ئەو هەوڵانەی لەنێوان ئەو دوو حزبەدا درا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، سوودی نەبووە و هیچ شتێک لە دۆخەکە نەگۆڕاوە.
یەکێتی نایەوێت لەداواکارییەکانی خۆی خۆشبوێت و پێیوایە پێشتر غەدری لێکراوە، ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە و چیتر تاکرەوی پارتی و سەرۆکی حکومەت قبوڵ ناکات.
چیتر تاکڕەوی پارتی قبوڵناکرێت
دوای ئەوەی چەند هەوڵێک بەئاراستەی پێکهێنانی حکومەت دران، بەڵام لەئێستادا هەموویان بێسوودبوون
No Comment! Be the first one.