چاویارنیوز – بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم و پێكهێنانی حكومەت تووشی چەقبەستن بووە و ڕەنگە باشترین بژاردە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بێت.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رووداو وتی، “ئەو هاوپەیمانیێتیەی درووست بووە لە نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ، پێكهێنانی حكومەتی تەواو ئاڵۆز كردووە، چونكە پارتی پێشتر لەگەڵ هەموو لایەنەكان قسەی كردووە و كەسیان ئامادەنەبوون بەشداری حكومەت بكەن جگە لە یەكێتی، بەڵام ئێستا ئەوان هاوپەیمانیان دروست كردووە و ئێمەش وامان داناوە تەنها لەگەڵ یەكێتی حكومەت پێكبهێنین”.
وتیشی، “ڕەنگە زۆر زەحمەت بێت دوای ئەو هاوپەیمانێتییە، پارتی و یەكێتی پێكەوە بتوانن دابنیشن باسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بكەن”.
جەختیشی كردەوە، ڕەنگە ئێمە نەتوانین كابینەی نوێ بەپێی ئەمەی ئێستا هەیە پێكبهێنین و بەبۆچوونی خۆم ڕەنگە دوابژاردە و بژاردەی یەكەم ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێت.
ئاشكراشی كرد، پارتی هەموو كات ئامادەیە بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، چونكە پڕۆسەی سیاسی تووشی چەقبەستن بووە.
No Comment! Be the first one.