چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات، لە هەموو جیهاندا تەنها حکومەتی هەرێم بەو شێوەیەیە کە هەرچی شکستە دەیخاتە ئەستۆی میللەت و سەرکەوتنەکانیش دەبات بۆ خۆی.
وتیشی، ئەم حکومەتە وایکردووە هاووڵاتیان ناوێرن هیچ بڵێن، ئەوەتا لە بادینان و دهۆک قڕان و وێرانکردن و ئەنفالی دار و سروشتەکەمانە، کەچی هیچ هێز و لایەنێک نایەوێت بێتە قسە و رێگری لێبکات. داوا دەکات، خەڵکی بادینان بێنە سەر شەقام و رێگریی لەو تاوانە بکەن کە سەروەتی بابوباپیرانیانە.
راشیگەیاندووە، ئێستا وادەردەکەوێت حکومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ خزمەتێکی هاووڵاتیان بکات، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان خەمی خۆیان بخۆن و پێویستییەکانیان کۆبکەنەوە.
ئارێز عەبدوڵڵا وتیشی، ئەگەر چارەسەریی کێشەکان نەکرێت، پێشبینی ئەوە دەکەم هەرێمی کوردستان ببێتە دوو ئیدارەیی و دوو حکومەت و کێشەکانیشمان لەگەڵ بەغداد قوڵترببێتەوە.
حکومەتی هەرێم خەمی هاووڵاتیان ناخوات و دەبێت خەڵک خەمی خۆی بخوات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، ئەم حکومەتە هەرچی ناشیرینی هەیە خستوویەتی بە ملی هاووڵاتیان و باری ژیانی قورسکردووە.
No Comment! Be the first one.