چاویارنیوز – قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر ڕەوتی دانوستانە سیاسی و ئیدارییەکان و ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوە فراوان و پڕدەنگۆ میدیاییەکان زیاتر ڕەهەندی تەشریفاتییان هەیە و لە ڕاستیدا گفتوگۆ دوور لە چاوی کامێراکان دەگەنە ئەنجامی بنەڕەتی.
قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی گفتوگۆ سیاسی و ئیدارییەکان لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: «دانوستان و گفتوگۆکانمان بەردەوامن و بە ئومێدەوە هەنگاو دەنێین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە ئاست چاوەڕوانی و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.»
ناوبراو لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆی لە بواری بەڕێوەبردن و حکوومڕانیدا، تیشکی خستە سەر شێوازی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان و توانایان لە یەکلاکردنەوەی پرسەکاندا و گوتی: «بەپێی ئەزموونی چەندین ساڵەم، هەندێک جار کۆبوونەوە زۆر گەورە و فراوانەکان و بەناو کۆبوونەوەی لووتکە کە ڕووماڵی بەرفراوانی میدیاییان لە دەورە، لایەنی تەشریفاتییان بەسەردا زاڵە؛ لە کاتێکدا ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامی کۆنکرێتییان لێ دەکەوێتەوە، ئەو کۆبوونەوە بێدەنگ و ژێربەژێرانەن کە دوور لە هەرای میدیایی بەڕێوە دەچن.»
No Comment! Be the first one.