چاویارنیوز – لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆسیەی کوژرانی غەزەڵ مەولان ژنە ئەندامێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باڵی بە سەر ڕووداو و کەشی سیاسی و میدیایی هەرێمی کوردستاندا کێشا. بەدەر لە ڕواڵەتە مرۆڤانەکەی ئەم دۆسیەیە کە دەبوو لە نەخۆشخانە خزمەتگوزاری پزیشکیی پێشکەش بکرایا و لە مزگەوتەکاندا بۆ تەواوکردنی ڕێنماییە ئایینییەکانی تایبەت بە ناشتنی وەربگیرایا، دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر چەنە بابەتێکی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە کە پێویستە ڕای گشتی بە وردی ئاگاداری پشتەوەی لێدوان و چالاکی چەند کەس و لایەنێکی دیاریکراوی سیاسی بێت.
بابەتی یەکەم:
سەرەتا ئەوەی کە تیمە چوار کەسییەکە بە ناوەکانی سەردار عەبدوڵڵا، هونەر ئەحمەد، محەممەد ڕەئوف و عەزیز ڕەئوف دەیکەن، لە دەرەوەی ئەوەیە کە خۆیان بە پاڵپشتی کوردانی ڕۆژهەڵات دەناسێنن. ئەوان بودجەیەکی زۆریان لە دامودەزگا ئەمریکییەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بەم وڵاتە بە تایبەت NED بۆ دژایەتیکردنی ئێران لەم شەڕەدا وەرگرتووە. بە تایبەت کەسێکی وەک هونەر ئەحمەد کە ڕاستەوخۆ لە لایەن دەنگی ئەمریکا و عەلی جەوانمەردی چاودێری گشتی میدیای دەنگی ئەمریکاوە بۆ ئامانجی سیخوڕی لە سلێمانی ڕاسپێردراوە. محەممەد ڕەئوفیش بە هەمان شێوە ساڵانێکە لە درەومیدیا پارە لەم وڵات و ئەو وڵاتی ڕۆژئاوا بە پاساوی دژایەتی ئێران وەردەگرێت. ئەمە ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەیە کە خۆیان بە خەمخۆر و پاڵپشتی کوردانی ڕۆژهەڵات دەزانن و تەنیا دۆسیەی غەزەڵ مەولانیان کردووەتە بیانوویەک بۆ پەرەوپێشبردنی پلانەکەیان لە دەڤەری سلێمانی کە بە ناوچەی جێی نفوزی ئێران دەناسرێت.
بابەتی دووەم:
لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆ حیزبەکانی وەک کۆمەڵە و دیمۆکرات و پاک و هتد دەبێت ئاوا کچ و کوڕی لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاسانی و بە پاساوی جۆراوجۆر فریو بدەن و خۆیان لە باشترین و پارێزراوترین باڵاخانە و ڤێلاکانی زۆنی زەردی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بارزانییەکان یان لە وڵاتانی دەرەوە نیشتەجێ بن و ڕۆڵەی خەڵکیش لەو کەمپە بێ خزمەتگوزاری و نەشیاوانەدا بۆ ژیان بەجێبێڵن؟ ئایا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەزانن کە بەرپرسانی باڵای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان لە کوێ و چۆن دەژین و پێشمەرگە داماوەکان چۆن بەدیل گیراون و لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی و سەختدان؟ لە ڕاستیدا سەرکردەکانی ئەو حیزبانە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، نەک بۆ ئازادی و خەباتی نیشتمانی، بۆ پارە کۆکردنەوە و خۆدەوڵەمەندکردن و بەدڕەوشتی و ئیشی نائەخلاقی، حیزبایەتی دەکەن، هەموو ئەمانەش بە بەڵگە سەلمێندراوە.
بابەتی سێهەم:
کەمپی سورداش بە هۆی مەترسی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانەوە بە پێی زانیارییەکان، چۆڵ بووە و کەسی تێدا نەبووە. بوونی غەزەڵ مەولان لەو کاتەدا جێی پرسیارە. کۆمەڵە مێژوویەکی لە کاری نائەخلاقی و بەدڕەوشتیی سەرکردە و بەرپرسەکانی بەرامبەر بە ژنە ئەندامەکانی هەیە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کوژرانی غەزەڵ پەیوەندیی بە هێرشی درۆنییەوە نەبووە و ناوبراو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر خۆیی کردووە و لە لایەن چەند بەرپرسێکەوە کوژراوە و دۆسیەکەی بە هێرشە درۆنییەکەوە پەیوەندیدارکراوە. پێویستە ڕای گشتی کوردستان لەم ڕاستییانە و پشتەوەی پەردەی ڕووداوەکە ئاگادار بن. غەزەڵ مەولان قوربانیی بەستەزمانی دەستی سەرکردە و بەرپرسە بەدڕەوشتەکانی کۆمەڵەیە.
بابەتی پێنجەم:
ڕووی ڕاستەقینەی پارتی و بارزانییەکان بەم ڕووداوە بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکراتر بووە کە چۆن بە بچووکترین بیانوو لە ڕێگەی میدیا بەکرێگیراوەکانیانەوە هەوڵی لێدان و لەکەدارکردنی ناوبانگی سلێمانی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەدەن.
No Comment! Be the first one.