چاویارنیوز – لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێلفی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کابینەی دەیەمەوە بە پارتی دەڵێت؛ ئەوان ئامادەن چونکە “هەمووان چاویان لە یەکێتییە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند “پارتی و یه‌كێتی به‌بێ یه‌كتر ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن و حوكمڕانی بكه‌ن. هەموانیش چاویان لە یەکێتیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی و ئێمە ئامادەین لەسەر ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە”.
وتیشی “له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتی، حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنین. ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان گرنگ نیه، پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگه. زۆر قۆناغمان له‌گه‌ڵ پارتی بڕیوه و گفتوگۆی باشمان كردووە”.
ناوبراو پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت بەوە ناوەزەند دەکات کە کاریگەری لەسەر ناوبانگی هه‌رێم هه‌بووه، هەروەها دەشڵێت “سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێندرێت”.
وێڕای ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە و زوو زوو سەردانی دەکەن، رونیشیکردەوە کەله ئێستادا 70 هه‌زا به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت.
No Comment! Be the first one.