چاویارنیوز – لە هەولێر هێرش و بێ ڕێزی بەرامبەر قورئان و مزگەوتێك كراوە و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان کاردانەوەی نواند.
عومەر گوڵپی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: هەڵکوتانە سەر مزگەوتی پیرخدری شاهۆ لە شاری هەولێر و بێ ڕێزیی بە قورئان و کتێبە ئاینییەکانی تری کتێبخانەی مزگەوتەکە، بێجگە لە بێڕێزی بە مسوڵمانانی پابەند. بێ ڕێزییە بە دامەزراوەیەک کە سەرچاوەی خێر و چاکەیە بۆ کوردستان و کردنەوەی دەرگای فیتنە و ئاژاوەشە، بۆیە بەرپرسیارێتی دەزگا ئەمنییەکانە بە زوویی بکەری ئەو تاوانە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.
No Comment! Be the first one.