چاویارنیوز – لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەک دژی مەسرور بارزانی تۆمارکرا.
بڕیارە سبەینێ سێشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵای سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمان لەبارەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و سکاڵاکە تایبەتە بە دۆسیەی نەوت.
عودەی عەواد سەرۆکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمان سکاڵاکەرەکەیە و سکاڵا لێکراو مەسرور بارزانیە، سکاڵاکار داوا دەکات دادگای فیدراڵیی ئەو شێوازە ڕەزامەندیدانەی حکومەتی هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری کوردستانەوە، بە نادروست ناو ببات, بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی سبەینێ سێشەممەی دادگای فیدراڵیی، یەکەم دانیشتنی ئەو دۆسیەیە بەڕێوەدەچێت.
عودەی عەواد داواشیکردووە دادگای فیدراڵیی عێراق بەپەلە بڕیار بدات تا ئەو کاتەی داواکە یەکلادەبێتەوە سەرجەم داواکارییەکانی سکاڵالێکراو بۆ شێوازی هەناردەکردنی نەوت ڕابگیرێت.
No Comment! Be the first one.