چاویارنیوز ـ عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: پشتیوان بەخودا ڕۆژێک دەستبەسەر موڵک و ماڵ ستەمکارانی ئێرەش دەگیرێت، نمونەی لەمانە زۆر زۆر گەورەتر لە عێراق و کوردستاندا هەیە ئێستا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا؛ لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان محەمەد مەحمود) بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و گروپهكهی، ڕێوشوێنی یاسایی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە کە بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و موڵک و ماڵی سەر بە خۆی و کەسانی پەیوەست بەو دۆسیەیە.
ڕاشیگەیاند: رێکارە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە تا ئێستا بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 40 موڵک لە پارێزگاکانی بەغداو سەڵاحهدین و هەولێر، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەی نەختینەیی کە بە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 3 ملیار دیناری عێراقی مەزەندە دەکرێت، هەروەها نزیکەی 1.5 کیلۆگرام زێڕ. لێکۆڵینهوهکان بووهته هۆی دهستبهسهرداگرتنی بڕێکی زۆر چه کی سوک و مامناوهند.
No Comment! Be the first one.