چاویارنیوز – لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە توندی ڕەخنەی لە ڕۆژنامەنووسکەی پارتی و کەناڵەکەی گرت و ڕایگەیاند: ئەم رەفتارەی رەشیدیی و پۆزش نەھێنانەوەی کەناڵەکەی بۆ خەڵکی سلێمانی، لە خۆڵدانی میدیای نابەرپرس دەخەمڵێنین.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند: کە پەیامنێرێک رۆڵی لیژنەکانی لێکۆڵینەوەو دەزگا ھەواڵگرییەکان ببینێت، نیشانەی ھیچ نیە، بێ مۆراڵی ھەندێک میدیا و میدیاکار و کارەکەرانی ناو میدیا نەبێت..
کە پەیامنێرێک شوێن و کات و کاریگەریی و مانای پرسیارەکەی نازانێت، ھەموو رۆڵێک دەبینێت کاری میدیا نەبێت، کە شەقامی کوردستان گلەیی و گازندە لە میدیا و رۆژنامەنووسان دەکات، لەم حاڵەتانەوە سەرچاوەی گرتوە، بۆیە تەڕو وشکمان پێکەوە دەسووتێین..
ئەوەی لە رەحیم رەشیدی وەشایەوە لەبەردەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رەفتارێکی ناجۆر و نا شایستە بوو، کوردانی ھەر چوار پارچەو بەتایبەت باشوری کوردستان و لە باشوریش خەڵکی سلێمانی بێزارو نیگەران کرد.. ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەم رەفتارەی رەشیدیی و پۆزش نەھێنانەوەی کەناڵەکەی بۆ خەڵکی سلێمانی، لە خۆڵدانی میدیای نابەرپرس دەخەمڵێنین و بە خەڵکی کوردستان و سلێمانی (پایتەختی رۆشنبیریی) دەڵێین:
ئەو رەفتارە لەسەر میدیا ئەژمار مەکەن، چونکە رەنگدانەوەی بچوکیی و خۆبەکەمزانیی کەسانێکە لەبەردەم گەورەیی و خۆڕاگریی و خەبات و شۆڕشەکانی شارێک کە پێی دەڵێن سلێمانی..
ھێشتا ئێوەمانان زۆرتان ماوە، لە قەڵبەزەی گیانفیدایی و (نا) کانی ئەم شارە بگەن..
بەناوی ھەموو خەڵکی سلێمانی و ھەموو کوردێکی دڵسۆزی شۆڕش و کوردایەتی، دەڵێین دەریای سلێمانی زۆر لەوە گەورەترە بە دەمی چۆلەکە پیس ببێت..
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:
ئەم رەفتارەی رەشیدیی و پۆزش نەھێنانەوەی کەناڵەکەی لە خۆڵدانی میدیای نابەرپرس دەخەمڵێنین
کە پەیامنێرێک شوێن و کات و کاریگەریی و مانای پرسیارەکەی نازانێت، ھەموو رۆڵێک دەبینێت کاری میدیا نەبێت، کە شەقامی کوردستان گلەیی و گازندە لە میدیا و رۆژنامەنووسان دەکات، لەم حاڵەتانەوە سەرچاوەی گرتوە، بۆیە تەڕو وشکمان پێکەوە دەسووتێین..
No Comment! Be the first one.