چاویارنیوز _ رەمزی سەعید سەفرەیی نووسەر و رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، خانووەکەمان بەتاڵە و کارەباکەی کوژاوەتەوە، بە خەمڵاندنی پرۆژەی رووناکی، مانگانە سەروو 50 هەزاری بۆ دێتەوە، لە هیچ شوێنێکی دنیا نەبووە، کارەبا بەکار نەهێنیت، بەڵام مانگانە لە ئی پسوولە پارەی کارەبات بۆ بێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم تاقمەی سەرپەرشتی ئەم پرۆژەی رووناکییە دەکەن، پرۆژەی عەجایب بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن، هیچیان کەمتر نییە لەو گروپانەی کە لە (سۆمال و سودان) چەندین چەکداری وەک ئەشباب و چەندین تاقمی چەکداری تری ناوخۆیی بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرانە و باجی زۆرەملێ لە خاوەنکار و دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان دەستێنن و رووتانەوەی گیرفانی هاووڵاتیانە.
راشیگەیاندووە، پرۆژەی رووناکی هیچ پێوەرێکی بۆ دیاریکردنی کارەبای هاووڵاتیان و بەشداربووەکان نییە و تەنها هیوایەتیان پارە کۆکردنەوەیە.
No Comment! Be the first one.