چاویارنیوز _ دوای ئەوەی بارەگای بارزانی رایگەیاند، «دیداری مێری پەیوەندی بە پارتییەوە نییە»، ئێستا میدیاکانی پارتی دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەک پشتیوانیی دیدارەکە دەکەن و لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە نزیکن، بەرەیەکیش کە دژی دیدارەکەن و دیداری مێری بە دژایەتیی دۆزی کوردی ناو دەبەن و لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتییەوە نزیکن، دژی دیدارەکەن، ئێستا ئەم دوو بەرەیە دژی یەکتری کاردەکەن و پەیام دەنێرن بۆ یەکتر .
میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی هەرێم دیدارەکە بە گرنگ دەزانن بۆ کۆکردنەوەی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ یەکێتیی کورد، بەڵام میدیاکانی باڵی دەستڕۆشتووی ناو پارتی رەخنەی ئەوە لە دیدارەکە دەگرن «نوێنەری حزبە جیاوازەکانی هەر چوار پارچەکەی کوردستانی تێدا نییە و ئەوانەی لە بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتوون، نوێنەری راستەقینەی کورد نیین».
کەناڵی رووداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دیدارەکەی زۆر بە سەرکەوتوو ناوبردووە و بە گرنگی زانیوە و سپۆنسەری دیدارەکەیشی کردووە، بەڵام کەناڵی کوردستان24 و ئاڤامیدیا و خواکوڕک و باسنیوزی نزیک لە باڵی دەستڕۆشتووی پارتی، تەواوی کارەکانیان بۆ دژایەتیی دیداری مێری تەرخانکردووە.
میدیاکانی پارتی لەدوای دیداری مێری دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی دژبەیەکدا
لەدوای پەیامەکەی بارەگای بارزانی دژی دیداری مێری، ئێستا میدیای پارتی دابەشبووە بەسەر دوو ئاراستەدا و هەردوو ئئاراستەکەیش دژی یەکتر پەیام دەدەن.
No Comment! Be the first one.