چاویارنیوز _ کەسوکاری خورشید هەرکی رایدەگەیەنن، پارتی بە ئەنقەست دادگاییکردنی خورشید هەرکی و براکەی دواخستووە و تائێستا شوێنیان نادیارە و هەرجارێک دەگوترێت لەشوێنێکن.
باس لەوە دەکەن، بەبیانووی جیاواز رێگەمان پێنادرێت سەردانی گیراوەکانمان بکەین، تا ئێستا دەستی دەستیمان پێدەکرێت و ناهێڵن شوێنیان بزانین.
کەسوکاری خورشید هەرکی دەترسن لە چارەنووسی ناوبراو، چونکە ئەگەر خورشید هەرکی لەسەر هەرچیش دەستگیر کرابێت، هەر دەبوو رێگە بە کەسوکارەکەی بدرێت و چاویان بە یەکتر بکەوێت.
بۆچی پارتی دادگاییکردنی خورشید هەرکی و براکەی دوادەخات
سەرەڕای ئەوەی دووهەفتەیە خورشید هەرکی و براکەی دەستبەسەرن، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ دادگاییکردنی دیارنییە و تەنانەت رێگە بە کەسوکاریشی نادرێت سەردانیان بکەن و بییانبینیت
No Comment! Be the first one.