چاویارنیوز _ محەمەد هەورامی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی رایگەیاندووە، ئەو لێپرسراوانەی حکومەت کە ترسیان هەیە لە قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، باش دەزانن کە پشتیوانی خەڵک لە دەسەڵاتی هەرێم لە کاڵبوونەوەیەکی زۆر قوڵدایە، هەر بۆیە سێبەری چەند هەزار سەربازێکی بیانی بە گرەنتی مانەوەی قەوارەکە و پاراستنی خۆتان دەزانن، نەک بوونی 400 هەزار هێزی ئەمنی ناوخۆیی.
دەڵێت: لەرزینی دەسەڵات لەکشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە راستیدا بینینی وێنەی قێزەونی خۆتانە لە ئاوێنەی تووڕەیی و بێهیوایی خەڵکدا.
باس لەوە دەکات، بەردەوامیی هەر قەوارەیەک، بە ژمارەی زۆری چەکدار و بوونی بنکەی سەربازیی بێگانە مسۆگەر ناکرێت، بەڵکو تەنها و تەنها بە ئاشتکردنەوەی خەڵک، گەڕاندنەوەی کەرامەت و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی دادپەروەرانە بەدەست دێت ، تا ئەو کاتەی ئەم ڕاستییە قبوڵ نەکەن، بەردەوام لە ژێر سایەی ترسی ڕووخاندا دەژین، تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک چەکداریش لەبەردەستدا بێت.
بەرپرسانی حکومەت کەوتوونەتە لەرزین
رۆژنامەنووسێک باس لەوە دەکات، لێپرسراوەکانی حکومەتی هەررێم بە کشانەوەی ئەمریکا، کەوتوونەتە لەرزین و بڕوایان بەهیچ نییە بیانپارێزێت.
No Comment! Be the first one.