چاویارنیوز _ کەناڵ8ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوێنە داتای بڕی ئەو پارەیەی بڵاوکردەوە کە حکومەتی هەرێم بۆ شارەکانی ناوچەی زەردی پارتی و ئەو پارەیەشی بۆ ناوچەی سەوزی یەکێتی دابینکراوە، بەجۆرێک بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ناوچەی پارتی بەمجۆرەیە، شاری هەولێر 2.24 تریلیۆن دینار و دهۆک 1.05 تریلیۆن دیناربووە.
بەپێی هەواڵی کوناڵەکە، هەمان ئەو پارەیەی لەلایەن حکومەتەوە بۆ شارەکانی ناوچەی یەکێتی دابینکراوە بەمجۆرەیە، سلێمانی 832 ملیار دینار بووە و بۆ پارێزگای هەڵەبجەیش 216 ملیار دیناربووە.
وەک کەناڵەکە ئاماژەی بۆ کردووە، ئەو داتا و زانیارییانە لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم وەرگیراوە.
جیاکاریی حکومەت لەنێوان شارەکانی ناوچەی پارتی و یەکێتی بەداتا
کەناڵێکی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیاکاریی حکومەتی هەرێم بڵاودەکاتەوە لەداتای پارەی تەرخانکراو لەنێوان شارەکانی هەرێمدا
No Comment! Be the first one.