چاویارنیوز _ عومەر گوڵپى ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەڵێت نرخی بەنزین ئێمە گرانمان نەکردووە و وابەستەی نرخی جیهانییە، بەڵام پێمان ناڵێت ئەوان رۆژانە (٤ ملیۆن) لیتر لە پاڵاوتنی (٥٠ هەزار بەرمیل) بەرهەم دەهێنن، چی لێدەکەن و بۆ لەسەر خەڵک گرانیان کردووە، خۆ نەوتی خەڵکە و لە دەرەوە بە نرخی جیهانی نایکڕن!.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا هیچ وڵاتی وەک ئێران و عێراق و ئوردن و کوێت و قەتەر هێندەی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزینەکەی گران نییە.
حکومەت هیچ زانیارییەک لەسەر نەوت و بەنزین نادات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، حکومەت تائێستا پێمانناڵێت بۆچی نرخی بەنزین لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم گران دەکات
No Comment! Be the first one.