چاویارنیوز _ ئارام رەفعەت نووسەر و رۆژنامەنووس لە وتارێکدا دەنووسێت: تەعریب گەورەترین خیانەت و سەرەخۆرەترین مەترسییە لە مێژووی ١٠٠ ساڵی کورددا.
باس لەوە دەکات، مەترسیدارترین خیانەت و گەورەترین تراژیدی ١٠٠ ساڵی رابردوو، نە ئینتیگراسیۆنەکەی ئۆجەلانە، نە ١٦ی ئۆکتۆبەرە، نە ٣١ی ئابە، نە شەڕی براکوژی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵە و دیموکڕاتە، نە ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٥، تەنانەت رووخانی کۆماری مەهابادیش نییە… بەڵکو مەترسیدارترین خیانەت و گەورەترین تراژیدی تەعریبی باشوری کوردستانە کە لەسەر دەستی حکومەتی باشوور و ئارەزوومەندانە لەپێناو دوو پولی گڵاودا، ئەمجام دەدەرێت.
راشیگەیاندووە، لە ئینتیگراسیۆنەکەی ئۆجەلانەوە تا رووخانی کۆماری مەهاباد، هیچ کام لە خیانەت و کارەساتەکانی ١٠٠ ساڵی رابردوو، کاریگەریی بەقەد تەعریبی ١٠ ساڵی رابردوو، لەسەر ناسنامەی خاک و دیمۆگرافیای کوردستان نەبووە، حکومەتی باشوور لەم ١٠ ساڵەی رابردوودا و بەدیاریکراویش لە دوای ریفراندۆم، بەدەستی خۆیان و ئارەزوومەندانە، نەتەوەیەکی دیکە، کە نەتەوەی ئەعڕابی داگیرکەر و ئەنفالچییە، کردۆتە شەریک و هاوبەشی خاوەندارێتی لە خاکی کوردستان.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ئاراستەیەی هێنان و نیشتەجێکردنی ئەعڕاب تا ١٠ ساڵی دیکە بەم تەوژمە بەردەوام بێت، ئەعڕاب دەبنە زۆرینەی کوردستان و کوردیش کەمینە. ئەعڕاب دەبنە نەتەوەی سەردەست و خاوەنی سەرەکی کوردستان و کوردیش دەبنە قەرەجی بێ خاک و ناسنامە.
دەنووسێت: ئاسەوار و زامەکانی ئینتیگراسیۆن، ١٦ی ئۆکتۆبەر، ٣١ی ئاب، ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ و روخانی کۆماری مەهاباد ئەگەر تا ئێستا ساڕێژیش نەبووبن رەنگە رۆژێک لە رۆژان ساڕێژ بکرێن، بەڵام ئاسەواری خاکفرۆشی ١٠ ساڵی رابردوو، وەک وەرەمێکی بنبڕنەکراو بۆ هەمیشە لەجەستەی کوردستان و نەتەوەی کورددا دەمێنێتەوە. وەرەمێک ئەگەر لەئێستاوە کار لەسەر بڕینەوەی نەکەین، لەداهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە سەرەخۆرەی کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتمان.
No Comment! Be the first one.