چاویارنیوز _ کەسێکی خزمی نزیک خورشید هەرکی لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی NRTی بزوتنەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان پارتی زانیویەتی خورشید هەرکی حزب دروست دەکات بۆیە پەلاماریاندا و دەستگیریان کرد، ئەو شاهید حاڵە وتیشی، بۆ پارتی ئێستا ئاسان بوو دەستگیری بکەن، بەڵام ئەگەر ببوایە بە سەرۆک حزب، قورسبوو پارتی بتوانێت دەستگیری بکات.
باس لەوە دەکات، پرۆسەی دەستگیرکردنی خورشید هەرکی لەلایەن پارتییەوە 15 رۆژی خایاندووە، ئەوەش لە رێگەی دانانی چەندین کەسی نهێنی پارتی لەناو گوندەکەدا. هەروەها لە رێگەی کامێرای موبایل و کامێرای نهێنی کە بەردەوام لەگەڵ ئاسایش رەبتکراوە.
ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری ئاسان دەستگیرکردنەکەی خورشید هەرکی ئەوەبوو، ئەو ماوەیە پاسەوانەکانی حەرەسیاتیان نەدەگرت و ئەرکی خۆیان ئیهمال کردبوو.
وتیشی، سەرەتا هێزی دژە تیرۆر چووەتەسەر ماڵی خورشید هەرکی، دواتر زێرەڤانی، بەڵام بمانزانیایە دەچوونی هێزەکان بۆ دەستگیرکردنی خورشید هەرکییە، ئێمە شتێکمان دەکرد.
جەختیش دەکاتەوە، لە سەعات 2:00ی شەودا کە خورشید هەرکی و کوڕەکانی ویستوویانە بچنەسەر جێگەی خۆیان بۆ خەوتن، هێزەکان داویانەتەسەر ماڵیاندا و دەستگیریانکردوون و نەیانهێشتووە هیچ جووڵەیەک بکات.
راشیگەیاند، کاتێک هێزەکان چوونەماڵی خورشید هەرکی، بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لێکرد، بەڵام ئەم رووداوە هیچ پەیوەندی بە کوشتنەوە نەبووە و پێشتر لەسەردەستی نێچیرڤان بارزانی سوڵحکرابوو.
وتیشی، خورشید هەرکی بەبرینداری دەستگیرکراوە و فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە.
ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک هێز دەجوڵێت، دەبێت سەرۆکی هەرێم بیجوڵێنێت، بەڵام ئەم هێزە بە فرمانی ئەو نەجوڵێنراوە، ئێستا نێچیرڤان بارزانی تووشی ئیحراجی بووە، ناتوانێت بێت لەبەینی مام و برازادا تەداخول بکات.
دەڵێت: لەماڵی خورشید هەرکیدا پێنج کیلۆ زێڕ براوە
خورشید هەرکی بە برینداری گیراوە و پێنج کیلۆ ئاڵتوون لەماڵەکەیدا براوە
بەپێی لێدوانەکانی شاهیدحاڵێک، خورشید هەرکی بەتەمای دروستکردنی حزب بووە بۆیە لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکرا و راپێچی زیندان کراوە
No Comment! Be the first one.